زیاتر لە 160 ملیۆن دینار لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەبڕدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پەرلەمان عێراق


Apr 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەو پەرلەمانتارانەی رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئامادە نەبوون، یەک ملیۆن دینار لە مووچەی هەر یەکێکیان بڕدرا.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی بڵاوکردەوە کە لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە، 17ـی نیسانی پەرلەمان ئامادەبوون کە 162 پەرلەمانتارن، سزادران.

هۆکاری سزادانیشی گەڕاندووەتەوە بۆ ئامادەنەبوونی ئەو پەرلەمانتارانە کە بووەتە هۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان و دواتر نەکردنی دانیشتنەکە.

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان رایگەیاندووە، "ناوی پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوومان بۆ فەرمانگەی دارایی پەرلەمان نارد بۆ ئەوەی بڕی یەک ملیۆن دینار لە هەر پەرلەمانتارێک ببڕدرێت.

کامەران کەریم