دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
(0) /
زایەڵە - بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بۆ یەکلایکردنەوەی سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن " ئیڤان فایەق " وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دژی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و وەزیری ناوخۆی ھەرێم تۆماریکردووە.
سکاڵاکار لە سکاڵاکەیدا داوایکردووە بە دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانە ئاوارەکان و کەمکردنەوەی بارگرانییەکانیان، ھەروەھا داخستنی کەمپەکان و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکان لە کاتی خۆیدا ئەوەش بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا دراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: