نێچیرڤان بارزانی: چاوم لەوەیە لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک ئەردۆغان بکەم بۆ تاوتوێ کردنی پرسە گەرمەکان

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەردۆغان بارزانی هەولێر


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەغدایەو ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەولێریش دەکات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا مێژووییەو پرسی گەرم تاوتوێ دەکەین.

ئەردۆغان نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە بەغداد و لە لایەن محەمەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لێ کراو بڕیارە هەردوو وڵات ئەمڕۆ ژمارەیەک ڕێککەوتن و یاداشتنامە واژۆبکەن لەسەر پرسە جیاوازەکان لە ناویاندا دۆسیەکانی پەیوەست بە؛ ئاسایش، نەوت، ئاو و ڕێگای گەشەپێدان.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت: "سەردانە مێژووییەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لە کاتێکی هەستیاری ناوچەکەدا دێت. ئاماژەیە بۆ پەیوەندییە بەهێزە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا".

"چاوم لەوەیە لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک ئەردۆغان بکەم بۆ ئەوەی پرسە گەرمەکان تاوتوێ بکەین لە ناویاندا؛ ئاشتی، سەقامگیری و گەشەی ئابووری".