ئاگادارییەک لە هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانەوە لەبارەی کۆرمۆرەوە
(0) /
زایەڵە - هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانەوە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرایان کرد کە بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە .
ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەکەینەوە
بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: