ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی هاتووچۆ


Apr 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا لەمەوبەدوا رۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 7:00 ی ئێوارە لە چەند رێگایەک قەدەغەبکات.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕیارمانداوە لە رۆژانی هەینیدا  لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 7:00 ی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رێگای دوکان ـ سلێمانی وە بە پێچەوانەوە، ‎رێگای قەرەداغ ،شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو، رێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان قەدەغەبکرێت.
 
ئاشکراشیکرد، ‎سەرجەم مەفرەزەکان و بازگەکان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەکاری چاودێریی و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن.
 
داوایشیکرد، شۆفێرانی بارهەڵگر پابەندبن تا بەدووربن لە کارەساتەکانی هاتووچۆ و لە لێپرسینەوەی یاسایی.
 
کامەران کەریم