20 ساڵە پیاسە بە هاوژینە نەخۆشەکەی دەکات
(0) /
زایەڵە - بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی چیرۆکی دوو هاوسەری پارێزگای هەڵەبجە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، ''هاوسەرەکەی 20 ساڵە خزمەتی دەکات.
ئەو بەرێوەبەرایەتییە ئاماژەی بەوە کردووە، ''وەردە رەفیق، لە هەڵەبجەی شەهید، بەهۆی رووداوێکی نەخوازراو، تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو، قاچەکان و بەشێکی مێشکی لەدەستدا، بەڵام هاوسەرەکەی 20 ساڵە خزمەتی دەکات و بە عەرەبانەکەی پیاسەی ناوبازاڕ پێکەوە دەکەن.
لەو بارەیەوە هاوسەرەکەی دەڵێت، کاتێک هاوژینەکەم جەستەی ساغبوو خزمەتی دەکردم و یەکمان خۆش دەویست، منیش ئێستا وەفام هەیە و تامردن خزمەتی دەکەم.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: