دوایین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشکراکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە فازڵ نەبی مووچە کوردستان


May 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا رەزامەندی بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار نەدراوە و دەشڵێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەموو ئاسانكارییەكی كردووە كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بانكی بكرێت.
د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان تائێستا رەزامەندی بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان نەدراوە و دوای ئەوەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم كراوە بەدواداچوون بۆ ئەو جیاوازییە كراوە كە لە لیستی مووچەی مانگی چوار بە بەراورد بە مانگەكانی رابردوو هەبووە.

وتیشی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق سوورن لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە هەرێم دەستپێبكات و لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكی تی بی ئای قسەم كردووە و رایگەیاندووە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق هەموو ئاسانكارییەكی كردووە كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بانكی بكرێت و جگەلەوەش لە بەغداد ناردنی مووچە بەستراوەتەوە بە بە بانكیكردنی مووچەوە.

کامەران کەریم