سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دیداریان کرد
(0) /
زایەڵە ـ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئایەتوڵڵا سەیید عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونەوە.
ئەمە دووەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو لە تاران، نێچیرڤان بارزانی پێش کۆبوونەوە لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی، بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆككۆمارى ئيسلاميى ئێران لە کۆبوونەوەکەیاندا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌يوه‌نديى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌نديى دێرين و مێژووييى نێوان كۆمارى ئيسلامى و هه‌رێمى كوردستانيان كرد.
نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە تارانی پایتەختی ئێرانە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش کۆببێتەوە. یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی برەودانی زیاترە بە بازرگانیی نێوان هەردوولا.
هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، نزیکەی 650 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە. حەوت دەروازەی سنووریی لەنێوانیاندا هەیە و قەبارەی بازرگانییەکەی بە ترانزێتەوە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە لە ساڵێکدا.

تێبينيێك بنێرە: