ئەلهیلال بوو بە پاڵەوانی لیگی عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەلهیلال عەرەبستان


May 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی ئەلهیلالی عەرەبستان تیپی (ئەلحزم)ی تووشی شکست کرد و پلەی پاڵەوانێتی لیگی عەرەبستانی بەدەست هێنا.

تیپی تۆپی پێ  ئەلهیلالی عەرەبستان لە مەودای 3 حەوتە تا کۆتایی لیگی پاڵەوانانی عەرەبستان، ئەوا پلەی پاڵەوانێتی ئەو لیگەی بە دەست هێنا.

ئەلهیلال بەرانبەر بە ئەلحزم بە ئاکامی 4 بەر 1 سەرکەفت و توانیویەتی 89 سەرپشک بەدەست بهێنێت و بە جیاوازی 12 سەرپشک سەبارەت بە تیپی ئەلنەسر، جێژنی پاڵەوانێتی خۆی بگێڕێ.

ئەلهیلال تاکوو ئێستا نوزدە جار پلەی پاڵەوانێتی لیگی عەرەبستانی بەدەست هێناوە.

کەژاڵ حەمیدی