تەخشان و پەخشانی عەرەبستان، بەڵای گیانی بارسێلۆنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان بارسێلۆنا


Jun 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ 50لەسەدی پێکهاتەی بارسێلۆنا لە لایەن عەرەبستانەوە پێشنیاری سەیرو سەمەریان وەرگرتووە.

"6ئەستێرەی بارسێلۆنا لە ڕاداری یانەکانی عەرەبستان" ئەمە ڕاپورتی ئەمڕۆی مالپەڕی ئسپۆرت بوو سەبارەت بە پڕۆژەی گەورەی سعوودیە لەمەڕ گواستنەوەی ئەستێرەکانی بارسێلۆنا.

نرخی 6 ئەستێرەی بارسێلۆنا بەگشتی 176 ملیۆن یۆرۆیە، کە نزیکەی نیوەی لە پێکهاتەی سەرکی تیپی هانسی فلیک دێنە ئەژمار.
عەرەبستان لە گواستنەوەی هاوینی وەرزی ڕابردوودا بە تێچووی زۆرەوە 30 یاریزانی بەناوبانگی گواستەوە.
پڕۆژی نوێ سعوودیە دیسان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەناوبانگەکان دەستی پێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری سعوودیە ئسپۆرت، لواندۆفسکی، ترشتگن، ڕافینیا، لنگلە، ژائۆ فلیکس و کندە، 6 ئەستێرەی بارسێلۆنا لە ژێر ڕاداری عەرەبستاندان.

ماڵپەڕی عەرەبستان دەنووسێت سندووقی سەرمایەگوزاری ئەو وڵاتە ئامادەیە بۆ ڕاوی ئەو 6 یاریزانەی بارسێلۆنا زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ پارە دابین بکات.

کەژاڵ حەمیدی