دانیشتووانی چوار گوندی خۆشناوەتی داوای قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانیان

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دانیشتووانی چوار گوندی خۆشناوەتی داوای قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانیان دەکەن کە درێژییەکەی تەنیا پێنج کیلۆمەترە.
 
لە نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوە، دانیشتووانی چوار گوندی خۆشناوەتی داوا لە سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەکەن ڕێگەی نێوان هەرتەل تاوەکو زێوەیان بۆ قیرتاو بکەن کە درێژییەکەی پێنج هەزار و 100 مەترە.
 
ئاماژەیان بەوەشکردوە، دەرخستە بۆ پرۆژەکەیان کراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کراوە، بەڵام داوای جێبەجێکردنی دەکەن.
 
باسیان لەوەشکرد، خەریکە گوندەکانیان بە هۆی خراپی ڕێگەکەوە بەرەو چۆڵبوون دەچن کە لە بەهار و هاوینیش گەشتیارێکی زۆر ڕوویان تێدەکات.
 
کامەران کەریم