کارتی نیشتیمانی دەگۆڕدرێت و کارتە نوێکە دەبێتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی بۆ ڕایکردنی مامەلەکان

(0) / / کردستان / زایەڵە بەڵگەنامەکان


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولئەمیر وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کارگەی چاپی رەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانیی کردەوە کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی دروستکراوە.

وتیشی، کارگەکە پێداویستییەکانی عێراق بۆ چاپکردنی کارتی نیشتمانیی بە تایبەتمەندی زۆر پێشکەوتوو دابین دەکات کە بە هیچ شێوەیەک ساختە ناکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو هاووڵاتییانەی کە لەمەودوا داواکاری پێشکەش دەکەن، کارتی نیشتمانیی ڕەنگاوڕەنگیان بۆ چاپ دەکرێت و ئەوانەش کە ماوەی کارتە کۆنەکانیان بەسەردەچێت بۆیان دەکرێت بە ڕەنگاوڕەنگ.

وەزیری ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاند، تا ئێستا 39 ملیۆن کارتی نیشتمانیی چاپکراوە کە کراوەتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی بۆ ڕاییکردنی مامەلەکان و بە خستنەگەڕی کارگە نوێیەکەش، گرفتی دواکەوتنی دەرکردنی چارەسەردەبێت.

کامەران کەریم