لە ساڵى رابردوودا زیاتر لە 11 هەزار و 500 رووداوى هاتوچۆ لە عێراق تۆمارکراون

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق هاتوچۆ


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەگوێرەى راپۆرتێکى وەزارەتى پلاندانانى عێراق، لە ساڵى رابردوودا زیاتر لە 11 هەزار و 500 رووداوى هاتوچۆ لە پارێزگاکانى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراون و زیاتر لە سێ هەزار کەس بوونەتە قوربانى.
 
دەستەى ئامار و رێکخستنى زانیارییە جوگرافییەکانى سەر بە وەزارەتى پلاندانان، راپۆرتێکى لەبارەى رووداوەکانى هاتوچۆ بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەى بەوەکردووە، لە ساڵى رابردوودا 11 هەزار و 552 رووداوى هاتوچۆ لە پارێزگاکانى عێراق جگەلە هەرێمى کوردستان تۆمارکراون.
 
ئاماژە بەوەشکراوە، لە سێ هەزار و 262 رووداو کە دەکاتە 28.2%ـى کۆى رووداوەکان گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەراورد بە ساڵى رابردوو، رووداوەکانى هاتوچۆ بەرێژەى 0.3% زیادیانکردووە.
 
عەبدولزەهرە هینداوى، گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانان رایگەیاندووە، بەهۆى رووداوەکانى هاتوچۆ لە ساڵى رابردوودا دوو هەزار و 472 کەس گیانیانلەدەستداوە و 12 هەزار و 314 کەسى دیکەش برینداربوون.
 
کامەران کەریم