کۆمسیۆن دامەزراندنی بۆ چاودێری سندوقەکانی دەنگدان ڕاگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە سندوق دەنگدان


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی بۆ چاودێریکردنی سندوقەکانی دەنگدانی بۆهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد و لەڕێگەی لینکێکەوە دەبێت.

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا دەرگا بۆ پێشکەشکردن و تۆمارکردنی ناوەکان دەکاتەوە، کە وەک کارمەندی کۆمسیۆن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر سندوقەکان بن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە بەرواری 4ی تەمووز تا 23ی تەمووز واتە بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لینکی خۆ تۆمارکردن کارادەبێت،

دەتوانن لەڕێگەی لینکەکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن ( https://pcemp.ihec.iq ).

هەروەها کۆمسیۆن ئەوەشی ڕوونکردەوە، ئەو کەسانەی کە ڕێگەپێدراون بۆ خۆ تۆمارکردن بریتین لە :

سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت، بێجگە هێزە ئەمنییەکان

خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچووان، بە مەرجێک خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی کەمتر نەبێت.

 بڕیارە لە 20/10 ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

کامەران کەریم