ڕێژەی تاوانەكانی کوشتن 50% زیادی کردووە

(0) / / اجتماعی / تاوان کوشتن کۆمەڵایەتی


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی کوشتن لە عێراق لە ماوەی مانگی حوزەیران بە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو، بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە.

وتوشیه‌تی: ژمارەی كردەوە تاوانكارییەكان لە عێراق لە ماوەی مانگی حوزەیران بۆ بەرزترین ئاست بەرز بووەتەوە، بەو پێیەی بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە.“

ئاماژەی بەوەش کردووە: "ژمارەی قوربانیان لەم مانگەدا گەیشتووەتە 40 کەس، دوای ئەوەی لە مانگەکانی ئایار و نیسان و ئاداردا لەنێوان 23 بۆ 29 کەسدا بووە.“

ڕوونیشی کردووەتەوە: "بەو پێیەش بێت ڕێژەی کوشتن لە عێراق، بە بەراورد بەو ڕێژەیەی لە سێ مانگی پێش خۆیدا هەبووە، لە مانگی حوزەیران بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە".

کامەران کەریم