هۆشدارییەک سەبارەت بە  چەند ژمارە مۆباێلێک لە تۆڕە کۆمەڵاتەتیەکان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند،  ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە چەند ژمارە مۆبایلێکی وڵاتانی بیانی بەڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی (وتس ئاپ) بەناوی هەلی کار و قازانج کردن و کۆمپانیای بیانی کورتەنامە بۆ هاوڵاتیان دەنێرن.

دوای ئەوەی کە لەگەڵیان دەکەویتە پەیوەندی داوای (ژمارەی نهێنی /کۆد)ێکت لێدەکات کە ڕەوانە کراوە بۆ ژمارەی (وتس ئاپە)کەت ، لەگەڵ پێدانی ئەو (ژمارەی نهێنی /کۆد) ە کە ،کە بۆت ڕەوانە کراوە ڕاستەو خۆ  دەست بەسەر سەرجەم هەژمارەکانتدا دەگرن کەلەسەر ژمارە مۆبایلەکەت لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دانراوە ،دواتر لە بەرامبەر گەڕانەوەی هەژمارەکەتدا داوای بڕێکی زۆر پارەدەکەن.

بۆیە داوا دەکەین بەهیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو جۆرە پەیوەندیانە مەدەنەوە و هەر (ژمارەیەکی نهێنی /کۆد) ێک ،بۆ ژمارە مۆبایلەکەتان هات دەبیت بۆ کەس ڕەوان نەکرێت تاکو هەژمارەکانتان پارێزراوبێت.

کامەران کەریم