مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ نیوە کەمکرایەوە

(0) / / عراق / زایەڵە مووچە


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ  پەیامنێری زایەڵە  رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە مووچەی پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و راوێژکارانی ئەنجومەنی نوێنەران کەمکراوەتەوە.

باسی لە ئەوەش کرد، لە رابردوودا سەرجەم پەرلەمانتاران وەکو یەک مووچەیان وەردەگرت و جیاوازی نەدەکرا، بەڵام ئێستا بڕوانامە کراوە بە پێوەری مووچە، ئەو پەرلەمانتارانەی بڕوانامەی دکتۆرایان هەیە مووچەکانیان زیادکراوە و مووچەی ئەوانی دیکە کەمکراوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت مووچەی پەرلەمانتاران لەسەر لێهاتوویی و خزمەتکردن دیاریبکرێت نەک بڕوانامە، لە پێشوودا مووچەی پەرلەمانتاران هەشت ملیۆن دینار بوو، بەڵام ئێستا کراوە بە چوار ملیۆن دینار.

چرۆ حەمە شەریف ئەوەشی وت، “ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی ئەوەی پەرلەمانتاران پەنا بۆ ساختەکردنی بڕوانامە ببەن، هەرچەندە ئەوان بۆ مووچە ئەو  ئەرکە هەڵنابژێرن، بەڵکو خزمەت دەکەن لەکاتێکدا کۆمەڵێک ئیمتیازاتیشیان نییە کە وەزیر و پلەباڵاکانی دیکە هەیانە.

کامەران کەریم