مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق  کەم کرایەوە پەرلەمانتارانیش نیگەرانن

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان مووچه


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ مووچەی پەرلەمانتارانی عیراق کەمکرایەوەو تەنها ئەو پەرلەمانتارانەی بڕوانامەی دکتۆرایان هەیە مووچەکانیان زیادی کردوە

كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند دوای ئه‌وه‌ی داوای کەمکردنەوەی مووچەی‌ پله‌ باڵاكان له‌حكومه‌ت کرابوو، بەشێکی زۆری په‌رله‌مانتارانی عێراق مووچه‌كانیان بۆ نیوە كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی به‌پێی بڕیاره‌کە بۆ کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران،‌ ساڵی خزمه‌ت و بڕوانامه‌و هاوسەر‌گیری و بوونی منداڵ كراوه‌ته‌ پێوه‌ر، به‌ڵام له‌رابردوودا په‌رله‌مانتاران مووچه‌یه‌كی جێگیریان هه‌بوو كه‌ 8 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار بووه‌، به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ نوێیە به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران مووچه‌كانیان بۆ نیوە كه‌می كردووە واتە چوارملیۆن دیناری بنەڕەتی .

کامەران کەریم