دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، فەرمانبەر کەی زەویی وەردەگرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئابووری


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەشێکی فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ شارەوانییەکانی سنوورەکەیان.

 ئاوات دەباخ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاندووە، "لیژنەی دابەشکردنی زەوی رۆژانە سەرقاڵی وردبینییە لەو فۆرمانەی بۆ وەرگرتنی زەوی لە سنوورەکەیان پڕکراونەتەوە وکارەکانیان تەواو کراون .

دەشڵێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بێ کێشە بەڕێوەدەچن و لە سنوورەکەی ئەوان زیاتر لە 32 هەزار کەس لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.

 بەپێی زانیاریەکان  لە هەولێریش، دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بۆ فەرمانبەران بەردەوامە و لە بەشێکی فەرمانگەکانیش پڕکردنەوەی فۆرم کۆتایی هاتووە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی دیاریکردنی شوێنی زەوین بۆ دابەشکردن و لە رۆژانی داهاتوودا شوێنەکە دیاری دەکەن.

کامەران کەریم