وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی داخستنی پاڵاوتگە نایاساییەکان هاتە دەنگ

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت پاڵاوگە کوردستان


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بۆ پاراستنی ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتییان پشتگیری لە رێکارەکانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ داخستنی پاڵاوتگەی نایاساییەکان دەکات، کە بە بێ مۆڵەتی وەزارەت و لە دەرەوەی رێنماییەکان دامەزراون، كە جگە لە هەرسێ پاڵاوتگەی كار و لاناز و قەیوان مۆڵەتمان بە هیچ پاڵاوتگەیەكی دیكە نەداوە.

ئەوانیش بەپێی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت كار دەكەن. پێدانی مۆڵەت بە پاڵاوتگەکان لە ڕێگەی وەزارەت و پابەندبوون بە رێنماییەکان دەبێت، یەکێک لەوانە پێوەرەکانی پاراستنی ژینگەیە کە لایەنی ژینگەیی بەشی هەرە گرنگی رێنماییەكانە.

کامەران کەریم