ساماڵ عەبدولڕەحمان: بەغدا هەوڵی وشککردنی سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان دەدات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری کوردستان گومرۆک


Aug 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری پێشووی گومرگی هەرێمی کوردستان: لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەندێک خاڵی گومرگی دانراون ئەمەش گرفت بۆ هەناردەکردنی کاڵا لەلایەن بازرگانانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دروست دەکات.

خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵییەوە دانراون.

ئەم بڕیارە تەنیا هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆ ئەوەی هەموو سەرچاوە داهاتەکانی وشک بکات و هیچ مەبەستێکی دیکەی لەپشت نییە.

دانانی خاڵی گومرگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، دژ بە هەموو پێوەرەکانی بازرگانی، گومرگی و بەڕێوەبردنی وڵاتە.

نەک هەر ناتوانن ئەمە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵکو دیاردەی شیرینی و سەرانەوەرگرتن و ئازاردانی بازرگانان زیاتر دەکات.

هەر رێگرییەک لە بازرگانان زیاتر لەوەی کە زیان بە هەرێمی کوردستان بگەیێنێت، کاریگەری لەسەر بازاڕی عێراقەوە هەیە.

ئەم بڕیارە دژی رێککەوتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقە.

کامەران کەریم