زۆرترین ڕێژەی شێرپەنجە لە پارێزگایەکی عێراق تۆماركرا

(0) / / عراق / زایەڵە شێرپەنجە عێراق


Aug 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار هۆكاری زۆربوونی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە ئاشکرای دەكات و ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ١٤ ساڵدا نزیکەی 8 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان لە پارێزگاکەدا تۆمارکراوە.

یاس ئەلخەفاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بە (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاند، “زیقار یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە شایەتحاڵی ڕێژەی ترسناکی تووشبوون بە شێرپەنجەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد “سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەلحەبوبی، لە ماوەی 14 ساڵدا نزیکەی 8 هەزار تووشبووی تۆماركردووە، لەنێویاندا منداڵ و ژنان هەن”.
ئاشكراشی كرد، “بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، کە دەردانی غاز بەهۆی کۆمپانیاکانی نەوت و پیسبوونی ژینگە لە ڕێگەی کەڵەکەبوونی پاشماوە و بڵاوبوونەوەی لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و پیسکەرەکانی فڕێدراونە ناو ئاوی ڕووبارەکان هۆکاری ڕاستەوخۆی زیادبوونی ڕێژەی تووشبوونن”.

جەختیشی لەوە کردەوە “ئامارەکان کۆی ژمارەی تووشبوونەکان نیشان نادەن، چونکە هەندێکیان بۆ چارەسەرکردن دەچن بۆ پارێزگاکانی دیکە.

کامەران کەریم