وەزارەتی شارەوانی هەرێم چەند بڕیارێک دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەوانی کوردستان


Aug 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوژمه‌ی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رج دەکات.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری خۆیدا، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌ك ده‌دات؛ بۆ جێبه‌جێكردنی 9 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ بواره‌كانی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ئاو و شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌و گوژمانه‌ له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15% و 17% و 100%ی داهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییه‌ و بۆ ئه‌م پرۆژانه‌ی خواره‌وه‌ بڕیاری خه‌رجكردنیان دراوه‌:

 گوژمەی 15،524،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سنووری شارەوانیی سیتەك.
گوژمەی 69،999،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردنی شەقامی سەرەكی لە سنووری شارەوانیی پێنجوێن.
گوژمەی 429،390،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە قەرەتۆغان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
گوژمەی 10،166،000 دینار بۆ دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە كۆمەڵگەی خاڵخاڵان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی.
گوژمەی 59،700،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چاككردنی قیری خراپبووی شەقامی سەرەكی لە پێنجوێن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی پێنجوێن.
گوژمەی 86،246،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆریی ئاو لە گەڕەكی كانی گۆمە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.
گوژمەی 29،458،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چاككردنەوەی ئەو بەشە قیرانەی كە تێكچوونە لە شەقامەكانی پیرەمەگروون لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی.
گوژمەی 15،380،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی گواستنەوەی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی بەری ماڵان لە قەزای چوارتا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی.
گوژمەی 432،479،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی گوندی بابان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

کامەران کەریم