دووهەمین مەدالیای ئۆڵۆمپای 2024ی پاریس لە لایەن خانمە وەرزشوانێکەو بۆ ئێران تۆمار کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆڵۆمپای خانمان کوردستان


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ موبینا نێعمەت زادە بە هۆی بە دەست هێنانی نیشانی بوڕۆنزی ئۆڵۆمپیای پاریس، وەکوو دووهەمین خانمە وەرزشوانی مێژووی وەرزشی تیکواندۆ لە وڵاتی ئێراندا دێتە ئەژمار کە مەدالیای ئۆڵۆمپیا تۆمار دەکات.
 
لە سی و سێهەمین خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریسدا، یەکەم ڕۆژی کێبەرکێیەکانی تیکواندۆ دەستی پێکرد کە تێدا موبینا نێعمەت زادە نوێنەری کێشی 49 کیلۆگرامی تیپی نیشتمانی تیکواندوی خانمانی ئێران لە گەڵ نوێنەری عەرەبستان ڕووبەڕوو ببوەوە و بە ئاکامی 3 بەر 0 بە سوودی موبینا یارییەکە لە بەشی یەکەمدا کۆتایی پێهات.
 
لە بەشی دووهەمیشدا بە ئاکامی 4 بەر 1 دیسان بە سوودی نێعمەت زادە کۆتایی پێهات و ناوبراو بوو بە خاوەن مەدالیای بۆڕۆنز.
 
شایانی ئاماژەیە کە بۆ بە دەست هێنانی مەدالیای بۆڕۆنز خاتوو موبینا پێشتر نوێنەرانی وڵاتی لێسۆتۆ و ئسپانیای تووشی شکست کردبوو.
 
کەژاڵ حەمیدی