داهاتی دانەغاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە

(0) / / اقتصادی / دانەغاز زایەڵە داهات


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەرزبوونەوەی قازانجی پوختەی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی پوختەی قازانجی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ.

دانەغاز لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا 34 ملیۆن دۆلار پوختەی قازانجی هەبووە، کە بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 3٪ بەرزبووەتەوە.

 رایگەیاندووە هەرچەندە کۆی داهاتەکانی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو دابەزیوە، بەڵام پوختەی قازانجی لەو ماوەیە بەرزبووەتەوە بۆ 72 ملیۆن دۆلار.

کۆی داهاتی کۆمپانیا دانەغاز لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ 190 ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 کۆی داهاتەکانی 222 ملیۆن دۆلار بووە.

دەشڵێت، بەهۆی هێرشەکەی 26ـی 4ـی ئەمساڵ بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، دانەغاز و هاوبەشەکانی کاردەکەن بۆ دانانی کاتێکی نوێ بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی کیڵگەی کۆرمۆر کە بە (KM250) ناسراوە. بڕیاربوو پرۆژەکە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواوبکرێت، بەڵام هێرشەکە دوایخست.

کامەران کەریم