شوێنێكی فرۆشتنی شیر وشكی منداڵان داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی شیروشک


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆی بوونی ژمارەیەك شیری ووشكی منداڵان كە مۆڵەتی تەندروستی نییە و نەبوونی مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی تەندروستی، شوێنێكی فرۆشتنی شیری وشكی منداڵان لە هەولێر داخرا.
 
تیمێكی وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی، سەردانی شوێنێكی فرۆشتنی شیری ووشكی منداڵانیانكرد، دوای پشكنین و بەدواداچوون دەركەوت جگە لەوەی شوێنەكە مۆڵەتی تەندروستی نییە، چەندین جۆر شیری وشكی منداڵان دەفرۆشێت كە مۆڵەتی ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی نییە، بۆیە فەرماندرا بە لەناوبردنی ئەو جۆرە شیرانە و هەروەها گرتنەبەری ڕێكاری یاسای بەرامبەر بە شوێنەكە.
 
کامەران کەریم