سیادە و عەزم هۆشداریانداوە لە سەپاندنی دیدێكی تاكلایەنە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمان

(0) / / عراق / زایەڵە پەرلەمان


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - رۆژنامەی (الشرق الاوسط بڵاوی کردەوە؛ هێزە سونیەكان, هەوڵەكانی هاوپەیمانی شیعەی دەسەڵاتدار رەتدەكەنەوە بۆ سەپاندنی كاندیدێك بۆ سەرۆكی پەرلەمان, كە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێك دەكرێت رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو, دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی رێككەوتنی شیعەكان لەگەڵ حزبی "تەقدوم" بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی.
هاوپەیمانیەكانی سیادەو عەزم هۆشداریانداوە, لە سەپاندنی دیدێكی تاكە لایەنە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمان, دوای تێپەڕبونی (9) مانگ بەسەر چۆڵبوینی ئەو پۆستەدا.
هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی, ئێوارەی رۆژی دوو شەممەی رابردوو لەماڵی هادی عامری, سەرۆكی رێكخراوی بەدر كۆبونەوە, بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبونەوەكە ئاشكرایكردووە: لە كۆبونەوەكدا سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناكۆك بوون لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان, بەڵام لەكۆتایدا بڕیاریانداوە
کامەران کەریم