مەرجی سوودانی بۆ سەردانیکردنی کەرکووک ئاشکرا کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سودانی کوردستان


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پێشتر وابڵاوکرایەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم هەفتەیەدا سەردانی کەرکووک دەکات، دواتر بڵاوکرایەوە، سەردانەکە هەڵوەشاوەتەوە.

عەلی حەمادی، یاریدەدەری پارێزگای کەرکووک:محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هیچ بەرنامەیەکی نەبووە لەم رۆژانەدا سەردانیی کەرکووک بکات.

تاوەکو کێشەی پێکهێنانی حکومەتی کەرکووک چارەسەر نەکرێت، سوودانی سەردانی کەرکووک ناکات.

چەند رۆژێکی کەم لە وادەی یاسایی ماوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی حکومەتی خۆجێی کەرکووک ، بەڵام روون نییە لایەنە براوەکان دەگەنە چارەسەر یان نا، بەپێی ئەوەی هەیە قورسە لەو چەند رۆژە بگەنە چارەسەر."

کامەران کەریم