سینەر دوای بردنەوەی پاڵەوانێتی ئوپێنی ئەمریکا: ئارام بوومەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان ئەمریکا كۆمەڵایەتی سینەر


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یاریزانی تێنسی یەکەمی ئیتالیا دوای بردنەوەی گراندئسلمی 2024 ی ئەمریکا قسەی کرد.


 بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئوپێنی 2024، یانیک سینەری ئیتالی تەمەن 23 ساڵ بە ئەنجامی 6-3، 6-4، 7-5 لە تایلۆر فریتزی ئەمریکی (ژمارە 12 ی جیهان) بردەوە و جامی پاڵەوانێتییەکەی بەدەست هێنا.
پاش  بردنەوەی یارییەکە، جانیک سینەر گوتی: "هەست بە ئارامی دەکەم و کار بۆ بەدەست هێنانی ئەو نازناوان دەکەین. من زۆر دڵخۆشم کە دەتوانم جامەکە ببەمەوە ماڵەوە. لەم گراند ئسلیمەدا شکستێکی زۆر قورسم هەبوو. من یارییەکەم بەرامبەر کارلۆس ئەلکاراز بە یەک خاڵ دۆڕاندبوو و ساڵی پاریش بە زڤێریڤ دۆڕام. هەمیشە دەمزانی کە دەتوانم لەم یاریگایە ببەمەوە. من تەنها هەوڵمدا بەردەوام بم و باشتر ببم. کارەکە نەوەستا و ئێستا ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕم.

کەژاڵ حەمیدی