نزیكه‌ی ٨٠کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە عەرەبی کوردستان


Sep 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە: دوو بازرگان دەستگیرکران و بڕی (٧٨) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.

لەدوو چاڵاکییدا لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی ٩ی ٢٠٢٤ (بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەکان)ی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لەبازگەی (هیران) توانییان بڕی (٧٨)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ دەستبەسەردابگرن،  یەکەمییان بڕی (٧٣) کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگر و دووەمیشیان بڕی(٥) کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی تایبەتدا حەشار درابوون .

هاوکات هەر لەم دوو چاڵاکییەدا توانراوە (٢) بازرگان دەستگیربکەن کە بەنیاز بوون ئەم دوو بڕە ماددەهۆشبەرە بۆ شاری هەولێر و دهۆک بگوازنەوە.

لە دادگا دۆسیە بۆ تاوانەکە  کراوەتەوە و تاوانباران بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە،

کامەران کەریم