تا ئێستا هیچ کارێکی وەرگێڕانت کردووە؟ ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی وەرگێڕانە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە وەرگێڕان زمان فەرهەنگ


Sep 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە کۆبونەوەی رۆژی 24 ی ئایاری 2017 کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بڕیاری 71/288 رۆژی 30 ی ئەیلولی وەک رۆژی جیهانیی وەرگێڕان دەستنیشانکرد.

ئامانج لە دەستنیشانکردنی ئەم رۆژە بۆ رێزگرتنە لەو کەسانەی کە پیشەی وەرگێڕانیان هەڵبژاردووە و کاردەکەن بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی و نزیکردنەوەی وڵاتانی زمان جیاواز لە یەکتری.

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان یەکێکە لەو دامەزراوە جیهانیانەی زۆرترین دەرفەتی کارکردنی بۆ ئەو کەسانە رەخساندووە بە شێوەیەک چەند سەت کارمەندێکی لە پسپۆڕی جیاوازیی زمانەوانی لە نووسینگە و نوێنەرایەتییەکانی لەسەر ئاستی جیهاندا هەن.

30 ئەیلول هاوکاتە لەگەڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی قەدیس جیروم، کە بە وەرگێڕی ئینجیل لە زمانی عیبرییەوە بۆ زمانی یۆنانی ناسراوە کە لە ساڵی 420 ی زاینیی دوای هەوڵە زۆرەکانی بۆ وەرگێڕانی کتێبە پیرۆزەکان کۆچی دواییکردووە.

کامەران کەریم