باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: لیوا ئیسماعیل قائانی لە تارانە و درێژە بە کارەکانی دەدات
(0) /
زایەڵە – باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند کە لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تارانە.
محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، ڕۆژی چوارشەممە 9 ی تشرینی یەکەمی 2024، تایبەت بە دەزگای میدیای جام کوردی ڕایگەیاند کە لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تارانە.
باڵیۆزی ئێران وتی کە ” بە کوێری چاوی دوژمنان، لیوا قائانی لە تەندرووستی تەواودان و درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان دەدەن و سوپاسی خودا دەکەین کە هەموو هەوڵێکی دوژمنان لە پێناو شەڕی دەروونی و لاوازکردنی ورەی تێکۆشەرانی بەرەی خۆڕاگری، تووشی شکست دەبێتەوە و دڵنیایی تەواومان لە سەرکەوتنی خۆمان و بەرەی خۆڕاگری هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوەش ڕوو دەدات “.
تێبينيێك بنێرە: