1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / ورزش / شاخەوانی وەرزش سلێمانی هیوا عەبدولقادر


Jan 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

هیوا عەبدولقادر عەلی شاخەوانی لێهاتووی خەڵکی سلێمانی جەخت دەکات بۆ بینینی دروستکراوەکانی خوای گەورە و تەندروستی باش و دڵ و دەرونێکی ئارام  ڕوو لە شاخە بەرزەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکات.
هیوا عەبدولقادر عەلی لە دیمانەیەکی تایبەتی زایەڵە باس لەوە دەکات کە ماوەی ۳ ساڵ زیاترە شاخەوانی دەکات و یەکەم شاخ لەدەرەوەی وڵات کە چووەتە سەری شاخی دەماوەند بووە و وەک دەڵێ:. بەیەک ڕۆژ چوومە لوتکە  لەڕێڕەوی باشووری لەمزگەوتەکەوە تا گەڕانەوەم بۆ مزگەوتەکە بە ۱٨ کاتژمێر چووم و هاتمەوە، بەڵام دوو جاری تر چووم دوو ڕۆژ و شەوێکم پێ چووە .
هەروەها جەخت دەکات ئامانجی  لە شاخەوانی بینینی دروستکراوەکانی خوای گەورە و پاشان بۆ تەندروستی باش و دڵ و دەرونێکی ئارامە و بۆیە زۆربەی جارەکان به گروپێکی چەند کەسی شاخەوانی دەکات و  حەزی لێ نیە لەگەڵ گرووپی قەرەباڵغ بچێتە ناو بەرنامەوە.
سەبارەت بە داهاتووش ڕادەگەینێت: بەرنامەم هەیە بۆ شاخەبەرزەکان بەس ئەویش خەرجییەکی زۆری ئەوێت کە لە ئێستادا ناتوانین لەسەر خەرجی خۆمان بڕۆین مەگەر سپۆنسەرمان بکرێت.
ئەو شاخانەی کە هیوا عەبدولقادر عەلی بە سەریان سەرکەوتووە بریتین لە  لە ناوخۆ شاخە بەرزەکانیان وەک ( پیرەمەگرون ، گۆمی بێکۆدیان ، هەڵگورد ) لەدەرەوەی وڵات ( دەماوەند ، عەلەم کوو ، سەبەلان ، تووچاڵ ) کە بەرزترینیان دەماوەندە و 5610 م بەرزییەتی و هاوکات وەک خۆی دەڵێ سەخترینیشیان بووە بەتایبەت لەڕێڕەوی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاخەکە و بەڵام بە هەموو ئەمانەشەوە تا ئێستا تووشی هیچ ڕووداوێکی خراپ نەبووە.
بە وتەی ئەم شاخەوانە کوردە مەتریسییەکان لەشاخە بەرزەکان کەم بونەوەی ئۆکسجین و هەرەسی بەفرە و لەدماوەندیش گۆگردەکەی بەلام سەرەڕای ئەم مەترسییە ئەو حەزی لە شاخە حەوت هەزاریەکانە وەک لینین و خانتانگری و کومونیزم و کورژن فسکایا و پوپیدا.
گلەیی ئەوەش دەکات کە جگە لەیەک بەرنامەی شاخی توچال کە ۲۳ شاخەوانی سلێمانی بوون و  بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سپۆنسەری کردوون، ئەوانی تر هەموی لەسەر خەرج و گیرفانی شاخەوانەکان خۆیانە و فیدراسیۆنی شاخەوانی کە لە سلێمانی ناوی یەکێتی شاخەوانیە، نەک یارمەتییان نادات بەڵکو مانگانە پارەشیان لێ وەردەگرێت لە ژێر ناوی ئابونەوە.
کۆتایی./