بەرێوەبەری ناحیەی بەمۆ بۆ زایەڵە: بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی پشتە هەربەناو نابێت

(0) / گفتگو


May 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی پشتە هەربەناو نابێت، ئاشكرای كرد، ئیمە داوامان كردووە كە پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ مەرزی پشتە ئەنجام بدرێت، دەبێت كاری خزمەتگوزاری پێویست بۆ مەرزەكە بكرێت و لایەنی پەیوەندیدار وەك ئێمە شارەزای گرفتەكانی مەرزەكەن .
 سمكۆ سالار بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە وتوێژی  لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، گرفتی سەرەكی مەرزی پشتە ریگاكەیەتی، ئەو ڕێگایە خراپە و بەعەمەل نایەت، ئاستەنگی زۆر  بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست دەكات، واتە گرنگترین ئاستەنگ ڕێگاكەیە و زۆر خراپە  واتە لە گرفتە هەرە سەرەكیەكانی ئێمەیە .
وتیشی، هەوڵی زۆرمان داوە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە، كۆتا هەوڵیشمان سەردانی وەزیریڕێگاوبان و ئاوەدان كردنەوەمان كرد بڕی  2000  تەن قیری بۆ دابین كردنی كە نزیكەی 4  كیلۆمەتر بەنیوە ناتەواو بەپینەو پەڕۆ تەواومان كردووە ماوەتەوە وەك پرۆژە  داوامان كردووە  بڕیارە لە ئایندەدا پرۆژەمان بۆ بكرێت، ئومێد دەكەین پرۆژەمان بۆ بكڕیت .
ڕونیشیكردەوە، ساڵێك بەهۆی  ڤایرۆسی كۆرۆنا و ساڵێك بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن و بەرز بونەوەی بەهای دۆلار بازاری مەرزەكە كەم  دەبێتەوە، بەڵام  لە كاتی ئاسایی  و تەبیعی بێت  دەتوانین بڵێین  هەفتەی واهەیە داهاتی مەرزەكە  6  ملیارد  دینار  داهاتی مەرزی پشتەیە .
سەبارەت بەوداهاتەی مەرزەكە و خەرج نەكردنی بەشێكی داهاتەكە بۆ خزمەتگوزاری مەرزەكە، بەرێوەبەری ناحیەی بەمۆ ووتی، كێشەكە لەوەدایە ئێمەش هەمان پرسیارمان هەیە، ئایا كێ وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە و بەرپرسە لەوەڵامی ئەم پرسیارە .
سەبارەت بە كۆتا هەوڵێان بۆ بەنێودەوڵەتی كردنی مەرزی  پشتە، سمكۆ سالار بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ  وتی، دەبێت سەرەتا   پرۆژەی خزمەتگوزاری ناو مەرزەكە جێبەجی بكەیت و تەواوی  بكەیت، یانی سەرەكیترین كار ڕێگاكەیەتی ئەگەر باش نەكرێت سودی نابێت، كردنی بەمەرزی نێودەوڵەتی  هەربەناو نابێت دەبیت پێداویستیەكانی مەرزی بۆ دابین بكرێت، هەرلەناو مەرزەكە خزمەتگوزاری هیچ  نیە تەپ و تۆز و هیچ گونجاو نیە لە ئێستادا  بۆ كردنی بەنێودەوڵەتی .
ئەوەشی  خستەڕوو، داواكاری سەرەكی ئێمە بۆ لایەنی پەیوەندیدار چارەسەری گرفتەكانی سنورەكەیە، ئێمە ئەوەندە داوامان كردووە لایەنە پەیوەندیدار لە ئێمە زیاتر شارەزای گرفتەكانن   .
سازدانی -  كامـەران  كەریـم