ئۆلیانۆف: دانوستاندنەکانی ڤیەننا دوایین گەڕی وتووێژەکانی ئەتۆمی دەبێت
(0) /
نوێنەری ڕووسیا بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ئامادەبوو لە ڤیەننا بە ئاماژە کردن بەوەی کە هیچ بەرنامەیەک بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی دواتری دانوستاندنەکان سەبارەت بە بەرجام لەئارادا نیە، وتی: دانوستانکارەکان بەو عەقڵیەتەی دەچنە پێشەوە کە دانوستاندنەکانی ئێستا، دوایین گەڕیەتی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میخائیل ئۆلیانۆف لە پەیجی تویتەری خۆیدا نووسی: ئێستا کە سەرقاڵی پێنجەمین گەڕی دانوستاندنەکانی ڤیەننا سەبارەت بە بەرجامین، هیچ بەرنامەیەک بۆ گەڕی شەشەمی دانوستاندنەکان لەئارادا نیە.
باڵوێزی ڕووسیا وتیشی: دانوستانکارەکان بەو عەقڵیەتەی دەچنە پێشەوە کە دانوستاندنەکانی ئێستا، دوایین گەڕی خۆیەتی.
گەڕی پێنجەمی دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە لە گرەند ئۆتێلی ڤیەننا دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
تێبينيێك بنێرە: