پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: هەوڵێک هەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی تایبەت بە لابردنی لێبڕینی مووچە

(0) / گفتگو


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان سەبارەت بە لابردنی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران .
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، ھەوڵێک ھەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر لێبڕینی مووچە، لە كاتێكدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڵێنی دا ئەم هەفتەیە دانیشتنی تایبەت لەسەر بڕیاری نایاسایی لێبڕینی موچە ئەنجام دەدرێت، ئەویش دوای ئەو فشارەی لەگەڵ هاوڕێیانماندا لە بەشێك لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كردمان.
ناوبراو  وتیشی، دوای ئەوەی دوو یاداشت لە لایەن پەرلەمانتارانەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا بۆ ئەوەی دانیشتنی داھاتوو تەرخان بکرێیت بە لێبرینی موچە و دواکەوتنی مووچە بەلام تا ئەم ساتە سەرۆکایەتی پەرلەمان   بانگێشتی پەرلەمانتارانی نەکردوە بۆ ئەو دانیشتنە ئەمەش  پێشێلکردنی ئاشکرا و راستەوخۆی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە.
هێمای  بەوەشکرد، یاداشتی یەکەم / ئیمزای ٥٧ ئەندام پەرلەمان  لە فراکسێونی یەکێتی وگۆڕان و فراکسێونەکانی ئۆپۆزسیون و سەربەخۆکان و فراکسێونی پێکھاتەکان بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بکرێیت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری نایاسای لێبڕینی مووچە.
ڕونیشیکردەوە، یاداشتی دووەم/ ئیمزای ٦٥ ئەندام پەرلەمان لە فراکسێونی یەکێتی  وفراکسێونی پارتی و فراکسێونی گۆڕان و بەشێک لە ئەندامانی فراکسێونەکانی ئۆپۆزسیون بۆ دانیشتنی     داھاتووی پەرلەمان تەرخانبکرێیت بە پرسی لێبڕینی مووچە.
ئەوەشی  خستەڕوو  ، ھیوادارام ھەموو ئەو ئەندام پەرلەمانتارە بەڕێزانەی ئیمزایان لەسەر ئەو یاداشتانە کردوە بێدەنگ نەبن بێ رێزی بە ئیمزاکانیان نەکرێیت، هیواداریشم سەرۆكایەتی پەرلەمان لەسەر بەڵێنەكەی خۆیان بن و بەزووترین كات بانگێشتی ئەندامان بكەن و ئەو دانیشتنە ئەنجام بدەن.
باسی لەوەشکرد،  ئەگەر پەیڕەویش بشكێنن و حساب بۆ ئەندامانی پەرلەمان و ئەو خەڵكە بەش مەینەتە نەكەن و ڕێز لە قسەو بەڵێنی خۆیان نەگرن، ئەوا دڵنیابن بێدەنگ نابین و تائەوكاتەی بڕیای نایاسایی لێبڕینی مووچە هەڵدەوەشێتەوە.
کامەران کەریم