هاوڵاتیەک لە بەنداوێکی چەمچەماڵ خنکا

(0) / اجتماعی


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەچەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا بەوتەی که سوکارەکەی لە ئاوی بەنداوی گوندی ئەحمەد لەوەن خنکاوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی  چەمچەماڵ  ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندنین، کەمێک پێش ئێستا تەرمێک  گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، کە پیاوێکی تەمەن ٢٨ساڵە مامۆستایە و دانیشتوی چەمچەماڵە، کە بە وتەی کەسوکارەکەی لە ئاوی بەنداوی گوندی ئەحمەد لەوەن سەر بە ناحیەی سەنگاو خنکاوە، تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122 رەوانەی پزیشکی داد "طب عدلی" دەکرێت لە سلێمانی.
کامەران کەریم