برینداربوونی هاوڵاتیەكی مەدەنی بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە

(0) / کردستان


Jun 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە هاوڵاتیەكی مەدەنی لە گوندی هرووری کانی ماسی بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ سێ شەممە، 1ی حوزەیرانی 2021  بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە هاوڵاتیەكی مەدەنی بە ناوی ڕەمەزان عەلی لە گوندی هرووری کانی ماسی سەر با دهۆک بریندار بووە.
شەوی رابردووش دەوروبەری گوندی هروور لەلایەن تورکیاوە تۆپباران کرا.
 توركیا ماوەی چەند مانگێکە بە بیانوی بونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستی كردووە بە ئۆپەراسیۆنەكانی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان و تائێستا زیاتر لە 45كم هاتۆتە ناو خاكی هەرێمەوە.