لاهور شێخ جەنگى: بەردەوام دەبین لە هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان تا یه‌كگرتن

(0) / کردستان


Jun 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان  بۆ یه‌كڕیزی  تا یه‌كگرتن به‌رده‌وام ده‌بێت.   
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لاهور شێخ جەنگى ئەمڕۆ سێشەممە لەپەیامێکدا بەبۆنەى ساڵیادى راگەیاندنى یەکێتی، جەختی کردە سەر ئەوەی کە "یەکێتی لە هەوڵەکانی بۆ هاوسەنگكردنی هێز، بۆ راستکردنەوەی حوکمڕانی بەرەو حوکمڕانییەکی پاک، بەرپرسیار، نیشتمانی و نوێنەری خەڵک، بەردەوامە".  
وتیشى: "یه‌كێتی به‌ پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ بەو پیلانگێڕییه‌ ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌ ده‌دەدات کە مه‌رامیانه‌ له‌ كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دا، گۆشه‌گیری بکەن."
لاهور شێخ جەنگى جەختی کردووەتەوە، له‌ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارته‌‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.