بەردێکی مێژوویی لە قەزای ماوەت دۆزرایەوە
به‌ردێكى مێژویى له قەزای ماوه‌تی سەر بە پارێزگاى سلێمانى دۆزرایه‌وه .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى ماوه‌ت ڕایگەیاند، بەردەکە نوسینێکی مێژویی لەسەرە، کە دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەد ساڵێک پێش ئێستا.
ناوبراو وتیشی، بەردەکە لەلایەن دانیشتووانی ماوەتەوە دۆزراوەتەوە و ئێستاش چاوەڕێی ئەوەین، بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانە و شوێنەواری سلێمانی مامەڵەیەکی زانستیانە لەگەڵ ئەو نوسینە بکەن و كه‌سى شاره‌زاى بۆ په‌یدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانین به وردى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ سه‌رده‌مێک.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: