مامۆستایەكی زانكۆ بۆ زایەڵە: بەدرێژای مێژوو دەوڵەتی توركیا خروقات بەرامبەر كورد دەكات

(0) / گفتگو


Jun 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایەكی زانكۆ ئاشكرایدەكات، تورك بە بەرنامە دەیەوێت ئیش لەسەر عەقڵی تاكی كورد بكات .
دوکتۆر هێمن كەریم مامۆستای زانكۆی هەڵەبجە / كۆلێژی پەروەردەی شارەزوور لە وتویژی لەگەل پەیامنێری زایەڵە  ڕایگەیاند، سەبارەت بە دوڵەتی توركیا ئەگەر باس لە خروقاتی دەوڵەتی توركیا بكەین، توركیا خروقات لە شیریاندایە واتە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی دروست بونی دەوڵەتی توركیا لە عوسمانلی و مەغۆلەكانەوە  كە جیابونەوە  و ئەرمەنەكانیان قەتلوعام كرد دوجار هاتن كەوتنە گیانی كوردەكان، ئەگەر لە مێژووی دەوڵەتی توركیاوە بیگرین هەتاوەكو ئەمڕۆ دەوڵەتی توركیا خروقات بەرامبەر كورد دەكات .
وتیشی، ئەم خروقاتانەی توركیا حیكمەت و تایبەتمەندی خۆی هەیە، ئەگەر لە ڕووی زمان و ئەدەبیات و لە ڕووی پێگەی زمانی توركی و پێگەی زمانی كوردیەوە، بكۆڵینەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە دەوڵەتی توركی  چەند سەدە دوای نەتەوەی كورد زمانی توركییان فەراهەم كرد لەناو توركیادا، ئەمەش بە قەتڵوعام كردنی  برا ئەرمەنەكانمان بەقەتڵوعام كردن و ڕاگواستن و كوشتن و لێدان و زیندانی كردنیان و تەعەدای ناموس و شەرف لێكردنیان لە ئەرمەنی و كوردەكان.
ڕونیشیكردەوە، دواجار ئەم توركانەمەغۆڵ بوون كە هاتن زمانی توركیان ناساند، ئەگەر سەیری مێژووی زمانی كوردی  بكەین و سەیری مێژووی زمانی توركی بكەین لە ریزبەندی، سەیر دەكەین  زمانی كوردی ڕیزبەندی ئەوەڵی گرتووە  لە زمانی هیند ۆ ئەوروپایەكانەوە گەشەی سەندووە زمانی كوردی، بەڵام زمانی توركی زمانی كەڵتیەكانە واتە  چەند سەدە دوای زمانی كوردییە، هەربۆیە تورك بە بەرنامە دەیەوێت ئیش لەسەر عەقڵی تاكی كورد  بكات و ئیش لەسەر ئەو خاكە بكات كە كوردی لەسەرە  چۆن لە باكور هەستاوە هەموو كوردەكانی جۆش كردووە واتە كۆمەڵێك  یاسا كە لە پەرلەمانەوە دەری دەكات  كوردەكان ناتوانن هیچ  بەرنامە و پرۆگرامێكیان هەبێت لە دەرەوە و ناوخۆی توركیا بە هەمان شێوە دەیەوێت باشوریش وەك كوردەكانی توركیا لێبكات .
ئەو مامۆستایەی زانكۆ هێمای بەوەشكرد، ساڵانیك لە توركیا لە بەرانبەر بەكارهێنانی یەك ووشەی كوردی دەبوایە  60  قروش جەریمەت بدایە، هەربۆیە بەكارهێنانی وشەی كوردی لە توركیا  جەریمەی لەسەر بوو، جەریمەت دەدا و قسەت دەكرد سەیری ساڵانی دوای مەكە دەسەڵاتی بە داود ئۆغلو دابوو كە كورد  كەمێك  پێگەی بەهێز بوو لە باكور توانیان سەرۆكی شارەوانیەكان وەربگرن، توانیان ئەندام پەرلەمانیان هەبیت توانیان ئوستاندارەكان وەربگرن، بەڵام دوایین جار لە سەردەمی ئەردۆغان  هەموو ئەمانە لە كورد وەرگیرایەوە، ئێستا تورك بە بەرنامە  دەیەوێت ئیش لە سەر خاكی كوردستانی باشور بكات  ڕۆژانە دەبینرێت سیاسەتمەدارانی  تورك  دێنە باشور و كەسیش بۆی نیە هیچ قسەیەك بكات. و بە خاكی خۆی دەزانێت .
باسی لەوەشكرد،  بۆ خۆم یەكێك بووم لەو خوێندكارانەی  لە ساڵی 2014  ماستەرم لەوڵاتی  توركیا تەواو كرد، ئەو كات ویستم لەسەر لایەنی زمانی ولایەتی موسڵ  ئیش بكەم  بەڵام دەوڵەتی تورك ڕێگەی پینەدام  ووتی تۆ بۆت نیە لەسەر لایەنی زمانی ولایەتی موسڵ ئیش بكەیت  چونكە خاكی موسڵ ولایەتی موسڵ بەخاكی خۆی ئەزانێت  بە ئێستاشەوە ئەڵێ موسڵ  جیا نیە لە توركیا  چۆن ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ  خاكی توركە  چۆن دیاربەكر و باتمان و تابتان  و وان خاكی توركە بەهەمان شێوە ولایەتی موسڵ خاكی ئێمەیە بۆیە دەیانەوێت ئیش لەسەر ئەوە بكەن  كە رۆژیك لە رۆژان بتوانن وەك ئەوێمان لێ بكەن .
زیاتر دوای وتی،  لەسەر تەوەرەی دووەم كە بۆچی كورد لەسەر ئەم دەست دریژیانە بێدەنگە، ئەگەر سەیر بكەین كورد هەمیشە وابووە لە دونیادا  سروشتی دونیا وابووە  هەمیشە زۆرینە دەسەڵاتی هەبووە، كەمینە چەوساوەتەوە لە سیاسەتی ئەمرۆ كوردان كەمینەین لەو وڵاتانە  چۆن توركیا كوردەكانی ڕاگرتووە نایەوێت بەرەو پێش بڕۆن بەهەمان شێوە دەیانەویت ئیش لەسەر ئێمەش بكەن  توركیا مەبەستێتی ولایەتی موسڵ وەربگرێتەوە  مەبەستێتی كەركوك وەربگرێتەوە  لەم خروقاتانەوە   ئەزانێ حكومەتی هەرێم بێدەنگە  عیراقیش  هەقی بەسەرمانەوە نیە بەواقیعی دەبێت عێراق پێش كورد لەسەر داگیر كردنی خاكی كوردستان وەجواب بیت  چونكە توركیایە سنوری عێراقی بەزاندووە  بەداخەوە چونكە  ئابوری سەربەخۆمان هەمە كەمێك  دیموكراسی و حوكمی زایتمان هەیە    ئەوەتا عێراقیش وازی لێهێناوین .
ڕونیشكردەوە، بەپێی زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان بێت زۆریەنەی بەهەڵسوڕێنەری دەوڵەتی توركیایە كە زۆنی زەردە  دەزانین  ناتوانن  قسە لەسەر ئەوە بكەن  توركیاش ئومێدیتی شەڕی شیعە و سونە دروست بكات  لە باكوری  عێراق كە  بیەوێت بە كوردەكان ئەوكارە بكات چونكە خۆیان  سونە مەزهەبن، ئەم هەمووە دەرهاویشتانەوە لە كورد دەكات كە نەتوانێت ڕەد فیعلی هەبیت كورد بێدەنگ بێت  هەتاوەكو ئێمە بێدەنگ بین ئەوان  بە ئارەزووی خۆیان خروقات دەكەن  بۆ نمونە لەم  رۆژانە یەکێكی تر لە خروقاتەكانی توركیا  بڕینەوەی دارستانەكانی كوردستانە لەلایەن توركەوە  لە كاتیكدا گەنجێك ئەگەر دارێك ببڕێتەوە دەبێت  30 نەمام بڕوێنێتەوە  سەرەڕای ئەوە غەرامەی بكەن  و زیندانیشی بكەن، ئەوەتا دەوڵەتی توركیا بە ئاشكرا بۆمبارانمان دەكات، لێمان دەدات، دەستگیرمان دەكات، دارستانەكانمان لەناو دەبات سەرمایەمان دەبات نەوتمان دەبات، هەموو خروقاتێك دەكات  ئێمە ناتوانین لە بەرامبەری هیچ قسەیەك بكەین. ئەمەش لاوازی نێوماڵی كوردیە وادەكات كوردەكان نەتوانن ڕەد فیعلیان هەبێت  و ئەو جیاوازییە هێزەش كە بۆم باس كردیت، ئێمە كەمینەین دەبێت بەردەوام كەمینە خۆی ڕابێنێت لەگەل زۆرینە، زۆرجار ئەگەر سەیری مێژوو بكەین  سەد ساڵە كورد دژی توركیایە هیچمان  پی نەكرا هەربۆیە دەبێت كورد سیاسەتێك بەكار بهێنیت كە سیاسەتێكی میانڕەوانە  بێت  بتوانین لە ڕێگەی گفتوگۆ و ئارگۆمێنتەكانمانەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ بتوانین مافەكانمان  لە توركیا دەستەبەر بكەین ئەوەش پیویستی بە دیپلۆماسیەتێكی باڵا هەیە تا ئێستا لەناو كوردا هەیە، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست نیە .
سازدانی -  كامەران كەریم