تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

(0) / کردستان


Jun 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

 بەهۆی شۆرتی کارەباوە هاتوچۆلەتونێلی دەربەندیخان دادەخرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لەئێستاداو بەهۆی شۆرتی کارەباو بچڕانی هێڵی (٣٣) لە ناو تونێڵی دەربەندیخان مەترسی لەسەر ڕەوتی هاتوچۆ دروســـــــــــــت بوەو هەروەها گرفتی کەمی کارەبای نیشتیمانی قەزای شــــــارەزورو ئەو ناوچانە دروســــــــت بووە،  بەوهۆیەوە تۆڕی کارەبای سلێمانی بە هاوبەشی فەرمانگەی کارەبای شارەزوور ئاگاداریان کردین کە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری (  ٢ / ٦ / ٢٠٢١ )  هەڵدەستن بە چاککردنەوەی ئەو هێڵە لـــــــــەناو تونێلدا .
ڕونیشکراوەتەوە، هەر بۆ ئەو مــــــەبەستە هاوڵاتیان و شـــــۆفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەیــــــــــــن کە ئەمڕۆ (چوارشەمە( کاتژمێر ( ٨ ) ی بەیانی تا ( ١٢ ) ی نیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخــــان دادەخرێت و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە بە بارەوەن دەبێت لە هەردوو دیوی تونێلەکە ڕابگیرێن تا کاتی کــــــــردنەوەی تونێلەکە ، وە ئۆتۆبێلە بچوک و بارهەڵگرە مام ناوەندەکانیــــــــش دەتــــــوانن بەسەرشاخـــــــی بــــــــەراناندا هاتوچـــــــــۆ بکـــــەن و  ڕێکاری پێویست و گونجاو لەلایەن بەڕێوەبەرێتی مــــــــــانەوە دەگیرێتە بەر بۆ هاتوچۆکردنی شۆفێران تکامان وایە هاوکاربن بۆ ئەوەی کارەکە لەماوەی دیاری کراودا کــــــــــــــۆتای پێ بهێندرێت.
کامەران کەریم