نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران: ئیمام خومەینی بووە سەرمەشقی موسڵمانانی جیهان بۆ بەرەنگابوونەوەی ستەم و دیكتاتۆرەكان

(0) / گفتگو


Jun 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران ڕایگەیاند ئەزموونی ئیمام خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووە شەرمەشقی گەلانی مسڵمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەم و دیكتاتۆرەكان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران لە دیدارێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕایگەیاند ئەزمونی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە رابەرایەتی خوا لێخوشبوو ئیمام خومەینی ھێز و توانای بەخشیە سەر ھەموو گەلانی ئیسلامی ستەم دیدە کە دەکرێت پشتوان بەخوا و گەل شۆڕش بکات دژ بە ستەم و دیکتاتۆرەکان بەرەو سەرکەوتن ببات و بەردەوام بن لەخەبات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات.
وتیشی: "شۆڕشی ئیسلامی ئێران نازناوی ئیمام خومەینی بەخۆوەی گرتوو سەلماندی کە رابەرێکی وەکو ئیمام خۆمەینی رابەرایەتی گەلی موسلمانی ئێران بکات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات، ئەزمونی شۆڕشی ئیسلامی سەلماندی کە ھیچ گەلێک بێ رابەر سەرکەوتن مسۆگەر ناکات ھەروەھا ئەوەشی سەلماند رابەریش پێویستی بە گەلێکی خەبات خواز و تێکۆشەر کۆلنەدەر ھەیە، لەمێژو و دونیادا سەلمێندرا بە رێبەرایەتی ئیمام تواندرا بێ شۆڕشی چەکداری شایەکی دیکتاتۆر پر تفاق و چەک و ھێز بەدروشم و راپەرینی جەماوەر بروخێنیت و لەوڵات دەر بکرێت و ھیچ کەس و وڵاتێک داڵدەی نەدات ھەموی دەگەرێتەوە بۆ ھێزو توانی خوا لێخوش بوو ئیمام خومەینی ئەوە وای کرد شۆڕشەکەی ئیمام بوو بە ئۆلگۆیەک بۆ ھەموو سەرکردەو گەلانی موسلمانی دونیا".
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند گەڕانەوەی ئیمام لە فەرەنساوە بۆ ئێران ئازایەتی و بوێری ئیمام بوو کە لەگەڵ گەلەکەی بوو ،کاردانەوەی بۆسەر سەرکردەکانی دونیا ھەبوو. کاتێک دروشمی ئیسلامی لە کەسایەتیەکی وەکو ئیمام خومینی دەبیستی بەدڵنیاییەوە دەگەرێیتەوە بۆ راستگۆی و پشت بەستن بە خواو پابەندبوون بە پیرۆزیە کانی ئیسلام و بروا بون بەسەرکەوتن"