دوو گه‌نج له هه‌ڵه‌بجه له كاتی مه‌له‌كردندا خنكان
(0)
دوو گه‌نجی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له‌كاتی مه‌له‌كردندا له‌ناو ڕوباری سیروان خنكان و دوای گه‌ڕانی هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقه‌ده‌م به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌نزیك گوندی سازان له‌ناو روباری سیروان دوو گه‌نج له كاتی مه‌له‌كردنا خنكان".
موقه‌ده‌م به‌رزان ده‌ڵێت: "گه‌نجه‌كان یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 25 ساڵه و ئه‌وی تر 26 ساڵه و دانیشتوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی-ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پاش گه‌ڕان و پشكنینی هیزه ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیان ته‌رمه‌كانیان دۆزرانه‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كران".
تێبينيێك بنێرە: