زەریف: زلهێزەکانی جیهان ناتوانن چۆک بە ئێران بدەن

(0) / ایران


Jun 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی " وتووێژی سیاسی لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی: سیستەمی نێودەوڵەتی کێشەکانی جیهانی ئیسلام" جەختی لەوە کردەوە کە هیچ لایەنێک جگە لە خەڵکی ئێران خوازیاری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران نەبوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، زەریف لە دەسپێکی وتەکانیدا بە ئاماژە کردن بەوەی کە خەڵکی ئێران سەرمایەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن، وتی: " هێزە ماددییەکان تەنیا فاکتەرێکە و ئێمە هەموومان دەزانین کە لە کەشی جیهان کە هەمیشە گۆرانکاری بەسەر دێت، دوو زلهێزەکەی جاران ئیدی زاڵ نین بەسەر جیهان،ئەوان تەنیا دەتوانن دەستێوەردان بکەن و بەمەش زیانێکی گەورە بگەیێنن بەڵام ناتوانن کۆنترۆڵی ئەوەی کە لە جیهاندا ڕوودەدات بکەن و یەکەمین گۆڕانکارییەک کە دەریخست کە ئەوان ئیدی ناتوانن جیهان کۆنترۆڵ بکەن، شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوو."