مێردمناڵێک لە کەلار بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا

(0) / کردستان


Jun 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئۆتۆمبێل مێرد منداڵێک دەشێلێت پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
مقەدەمی  ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان   بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەمە لەگەڕەکی کەلاری کۆن ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئەڤەلۆن مێرد منداڵێک دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا .
ناوبراو وتیشی،  مێردمنداڵەکە لەڕەگەزی نێرە و تائێستا ناسنامەی  نادیارە داوا لەکەسوکاری دەکەین سەردانی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بکەن
لەئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەکاو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە
کامەران کەریم