نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمیی بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ واژۆکرد
(0)
لە رێوڕەسمێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی بۆ بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ واژۆکرد و مونا يوخه‌ننا ياقۆ لەبەردەم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريدا سوێندی یاسایی خوارد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاشنيوه‌ڕ‌ۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2-6-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى رێواز فايه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌نگين قاسم محه‌ممه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ مونا يوخه‌ننا ياقۆ واژۆ كرد كه وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سەرۆکی نوێی ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ دووپاتكرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. دواتر له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريدا سوێندى ياسايى خوارد.
پەرلەمانی کوردستان، لە دانیشتنی رۆژی 18-5-2021 بە کۆی 71 دەنگ و بە زۆرینە، مونا یوخەننا یاقو-ی بە سەرۆکی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ هەڵبژارد.
پرۆفایلی مونا یوخەننا یاقو
- لەدایکبووی ساڵی 1970
- دایکی دوو کچ و کوڕێکە
- دانیشتووی هەولێرە و کریستیانە
- ساڵی 1990-1991 بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە
- دواتر ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە
- دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی
-چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ بەدیاریکراوی مافی پێکهاتەکانە، و مامۆستای زانکۆیە
-دکتۆرای لە یاسای نێودەولەتی لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە هەیە، پسپۆڕی لە کاروباری کەمینەکان هەیە
-یەکێک بوو لەو 21 کەسەی لە 20ی ئایاری 2015 پەرلەمان کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوری کوردستان پێکیهێنا و دەنگی لەسەردان.
-کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر لەساڵی 1990-1991 تەواوکردووە
-1996 بڕوانامەی ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە
-لەساڵی 2004 دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەدەستهێنانەوە لە پاراستنی کەمینەکان
-مامۆستایە لە کۆلێژی یاسا و رامیاری زانکۆی سەلاحەددین و بەرپرسی یەکەی مافی مرۆڤە لەو کۆلێژە
-زمانەکانی سریانی، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێت
-دامەزرێنەری یەکێتی ئافرەتانی ئاشووری و کۆمەڵگەی حەدیاب بۆ توانستەکانە
تێبينيێك بنێرە: