مردنی 10 كه‌سی تر له هه‌رێمی کوردستان به كۆرۆنا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له شه‌و و رۆژی رابردوودا 10 توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی ئاماری نوێی توشبوون به كۆرۆنای راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له 24 كاتژمێری رابردوودا 653 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له هه‌مان ماوه‌دا 781 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 10 توشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه".
تێبينيێك بنێرە: