دوو فیلمی ئێرانی بەشداری فێستیڤاڵی "پالم ئێسپرینگز" دەبن
فیلمەکانی حیسام حەمیدی و باران سەرمەد لە بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمی "پالم ئێسپرینگز"ی ئەمریکادا بەشدار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم فێستیڤاڵە کە یەکێک لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلمی ئەمریکا و پەسەندکراوی ئاکادیمیای زانست وهونەرە سینەماییەکانی ئۆسکارە لەم خولەدا میواندارێتی دوو کورتە فیلمی ئێرانی دەکات.
"کوشتاری سەردەمیانەی تاران" دەرهێنانی حیسام حەمیدی و زەردی خاڵدار دەرهێنانی باران سەرمەد بە نوێنەرایەتی ئێران لەم خولە لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار دەبن.
بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمی پالم ئێسپرینگز ی ئەمرکا لە ۲۲تا۲٨ی ژوئن بەڕێوە دەچێت.
تێبينيێك بنێرە: