بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە یەكەم قوتابخانە لە هەڵەبجە بایكۆتی دەوامی ڕاگەیاند

(0) / کردستان


Jun 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکەم قوتابخانە لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر پێنادانی موچەکانیان  بایکۆتی  دەوامیان ڕاگەیاند  .
بەپێی  ڕاپۆرت زایەڵە، فەرحان مەهدی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی كاردۆخی لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا و هەروەها بەردەوامیدان بە لێبڕینی لە%21 ی مووچە، مامۆستایانی قوتابخانەكەمان كە ژمارەیان 30 مامۆستایە بە گفتوگۆ و ڕاوێژ لەنێوخۆیاندا بڕیاریاریاندا بایكۆتی دەوام بكەن و نەگەڕێنەوە هۆڵەكانی خویندن، بڕیارەكەشیان لە ئەمڕۆوە خستە بواری جێبەجێكردنەوە ئێمەش وەك ئیدارەی قوتابخانە بەناچاری قوتابیانمان ڕەوانەی ماڵەوە كردەوە.
وتیشی، ئەوەندەی من بیزانم قوتابخانەكەی ئێمە یەكەم قوتابخانەیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كە بە كۆدەنگی ئەو بڕیارەمانداوە، بۆیە تا ئەوكاتەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت مامۆستایان بڕیاریانداوە نەگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.
کامەران کەریم